بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی رای ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا ئۆپراسیۆنی مووشەکی ئێران لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکانی مووساد و داعش لە هەولێر و سووریای شی کردەوە و نووسی ئەو ئۆپراسیۆنە نیشانی دەدات کە ئەمریکا و ئیسرائیل دڵنیا بوونەتەوە کە بەرەی بەرخۆدان بە شێوەی ڕاستەوخۆ نیسبەت بە هەر تیرۆرێک کاردانەوە دەنوێنێت و کاتی لێدە و هەڵێ ڕابردووە و ئەمڕۆ کاتیپەشیمان کردنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و مووساد گەییشتووە.
حامد ئەبولعەز شرۆڤەکاری ناوچەیی و نووسەری ئەم وتارە جەختی کرد کە ئێران هێرشە مووشەکییەکی دابەش کردە سەر دوو بەشەوە: یەکیان بۆ سەر بنکەی مووساد لە هەولیر و ئەوی تریان بۆ سەر داعش لە سووریا. ئەو ڕووداوە نیشانی دا کە ئێران لانیکەم بەدوای سێ ئامانجی گرینگە لە ئەو ئۆپراسیۆنە.
یەک. هێرش بۆ سەر گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام و حزبی ئیسلامی تورکستانی کە لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت دەستوپەیوەندیان هەبووە لە تەقینەوەکەی کرماندا. جگە لە ئەوەی کە ئەو گرووپە تیرۆریستیانە پێوەندیان هەیە پێکەوە ، ئامانجی هاوبەشیان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل هەیە. بەم پێیە کاردانەوە بە ئەوان زەرووری بوو.
دووهەم. لە بەیاننامەی سێهەمی سپای پاسداران سەبارەت بە هێرش بۆ سەر هەولێر هاتووە کە ناوەندی مووساد لە هەولیر کە ناوەندی داڕێژەری ئۆپراسیۆنی سیخوڕی و تیرۆریستی و خراپەکاری لە ناوچەکە و ئێران بوو، کرایە ئامانج.
ئێران 8 ناوەندی نزیک لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردە ئامانج کە ئەوە جودا لە هێرشی درۆنی بوو کە بەرخۆدان ئەنجامی دا. ئێران بە بێ ئاماژە بە ناوی ڕێبەرانی بەرخۆدان ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپراسیۆنە لە کاردانەوە بە تیرۆری ئەو ڕێبەرانە بوو.
سێهەم: ئێران لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا بە دوای تۆڵە کردنەوە لە ئیسرائیل و ئەمریکا بوو. ئەوەش بۆ ئەمریکییەکان بە شێوەیەکی بێ وێنە قورس بوو. هەر بۆیە دەستبەجێ ئەمریکا ئیدانەی کرد.
گرینگترین خاڵ لە ئەو بارەوە بەکارهێنانی مووشەکی بالستیک بوو کە ئێران لە ئەو ڕێگایەوە هۆشداریی دایە ئیسرائیل کە دەتوانێت قووڵاییەکانی خاکی ئیسرائیل بپێکێت ئەگەرچی ئێران بە ئاسانی دەیتوانی لە ڕێگای گرووپە کاریگەرەکانەوە لە عێڕاق و سووریا ئەوە ئەنجام بدات.
ئەو شرۆڤەکارەی پرسە ناوچەییەکان لە کۆتاییدا جەخت دەکات کە نتانیاهۆ ڕایگەیاندبوو بە هەموو توانییەوە هەوڵ دەدات بۆ تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان، بەڵام وەڵامی خۆیی لە هێرش بۆ سەر بنکەی مووساد لە هەولێر و سووریا وەرگرت.
Your Comment